ئەردۆغان سوپاسی ترەمپ دەکات


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سەرۆک کۆماری تورکیا لە تیوتێکیدا وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و ڕایگەیاند" وێڕای سوپاسكردنی ترەمپ، تاوتوێى پرسى دروستكردنى ناوچەى ئارامیان لە رۆژهەڵاتى فورات كردووە".


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەژمارى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تويتەر" زانيارى لەبارەى ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆكى ئەمريكادا بڵاو كردەوە و دەڵێت" لە پەيوەندییە تەلەفۆنييەكەماندا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا وێڕای باسكردنى بابەتە دووقۆڵييەكان، تاوتوێى پرسى دروستكردنى ناوچەى ئارام لە رۆژهەڵاتى فوراتمان كرد".

ئەردۆغان ڕاشیدەگەیەنێت: سوپاسگوزارى خۆمم پێڕاگەياند سەبارەت بە هەنگاوە هاوبەشەكانمان بۆ پتەوكردنى پەيوەندى نێوان ئەمريكا و توركيا كە پشت ئەستورە بە بناغەيەكى پتەو و ڕەگدار.


دوێنێ ئەمریکا و تورکیا ڕێككەوتنێكیان بۆ ئاگربەستی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئیمزا كرد، کە لە ڕێکەتنەکەدا ئاماژە بەوەکرابوو: تورکیا بۆ ماوەی ١٢٠ کاژێر ئۆپەراسیۆنەکەی دەوەستێنێت، لەو ماوەیەدا یەپەگە لەو ناوچەیە دەکشێتەوە کە ناوچەی ئارامی پێ دەگوترێت. 



PM:11:06:18/10/2019