قەسەدە هەلیکۆپتەرێکی سووپای تورکیای خستەخوارەوە


بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ هەینی ١٨ی تشرینی یەکەم لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا شەڕڤانانی قەسەدە لە باکووری عەین عیسا هەلیکۆپتەرێکی سووپای داگیرکەری تورکیان خستەخوارەوە، کە هێرشی هاوڵاتی سڤیلی دەکرد.


هەر بەپێی زانیارییەکان هەلیکۆپتەرەکەی سووپای تورکیا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەناوچەکە هێرشی دەکرد، کە لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا خرایە خوارەوە.


هاوکات سووپای تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" هەلیکۆپتەرەکەیان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە". 

 


PM:11:42:18/10/2019