هەفیا وەهبی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکەی لوبنان بڵاودەکاتەوە



ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی عەرەبی ناسراو هەیفا وەهبی ڤیدیۆیەکی خۆپیشاندانەکەی وڵاتەکەی، لوبنان بڵاودەکاتەوە.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەفیا وەهبی ڤیدیۆیەکی خۆپیشاندانەکەی لوبنان بڵادەکاتەوە کە داوای گۆڕینی حکومەت دەکەن و، ڤیدیۆکە بینەرێکی زۆری هەیە.
دوو رۆژە بە دەیان هەزار لوبنانی بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمی کارو کەمی خزمەت گوزارییەوە رژاوانەتە سەر شەقامەکان و داوای گۆڕینی حکومەت دەکەن.
هەیفا وەهبی لە بنچینەدا سەر بە تایفەی شیعەیە.  

 
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٧ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.

 

 

 

 


AM:10:33:19/10/2019