ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموكراتی نوێترین ئاماری ده‌رباره‌ی له‌شكركێشییه‌كه‌ی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند" لەسەرەتای لەشکرکێشییەکانی تورکیا تاکو ئێستا ٢٣٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون، کە ٢٢یان منداڵ بوون، هاوکات ٦٧٧ هاوڵاتیش بەهۆی بەهۆی بۆردومانی میلیشا چەکدارەکان بریندار بوون، هەروەها ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه ئاواره بوون و ماڵ‌وحاڵیان جێهێشتووه".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکادا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سوپای توركیا و ملیشیا چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كانی باكووری سوریا كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام داوه.