بەوێنە.. شەبنەم جەبەلی بە ستایلە نوێیەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات


کچە مۆدێلی کوردستان کە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و خاوەنی هەزارەها هەوادارە شەبنەم جەبەلی لە نوێترین دەرکەوتنیدا هەندێک لە فانەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات.



ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ شەبنەم جەبەلی لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆیی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن، هاوکات شەبنەم دەڵێت " خەیاڵ لە بەهەشت ئەچێت، هەرچی لێ داوا بکەی ناڵێت نا، خۆزگە هەموو شت وەک خەیاڵ بوایە".


شەبنەم جەبەلی تەمەن ٢٥ ساڵە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی چەندساڵێکە کاری مۆدێل دەکات، لە ئێستاشدا یەکێکە لە خانمە مۆدێلە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 

 


PM:05:36:19/10/2019