خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد هێڵی لەڤ وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە.
هێڵی لەڤ، لە واڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت هێلی تەواو ستایل و شێوەی خۆی گۆڕیوەو کار بۆ نوێترین بەرهەمی خۆی دەکات و ڕووخساریشی بەتەواوەتی گۆڕیوە وهەوادارانیشی سەرسامی خۆیان بە بینینی وێنەكەی دەردەبڕن.
هێڵی لەڤ یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی توانیوێتی لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی كارەكانییەوە ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات و زۆرێك لە میدیا جیهانییەكانیش گرنگی بە كارەكانی بدەن.