ســــــــوودەکانی دارچــــــــینی بــــــــزانە

لە کۆنەوە وەکو گیایەکی سروشتی بەکارهێنراوە و هەروەها لە ئێستاشدا لە زۆربەی بوارەکاندا بەکاردەهێنرێت.


پسپۆڕانی پزیشکی ئاماژە بەوە دەکەن دارچینی سودی زۆری ھەیە بۆ جوانکردنی روخسارو دابەزاندنی کۆلستڕۆل و باشترکردنی تەندروستی دڵ ، گەدە ، ڕیخۆلە.


سودی زۆری ھەیە بۆ دابەزاندنی کێش و وە دەتوانێ بیری مرۆڤ بەهێز بکات.



خواردنی دارچین بۆ ماوەی ١٢ ھەفتە چارەسەری تێکچونی پەستانی خوێنی توشبوانی شەکرە دەکات.


گەر لەگەڵ شیر تێکەڵ بکرێت پارێزگاری لە نەخۆشی دەکات و ئازار کەمدەکاتەوە.


گەر کەمێک دارچینی لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکرێت و بخورێت لە هەموو میکرۆبەکانی جەستە رزگارت دەکات کە هۆکاری سەرەکی نەخۆشیەکانن.


گەر لەگەڵ خۆراکەکانی دیکە تێکەڵ بکرێت و بخورێت واتە (شیرینیەکان) ئەوا دەبێتە هۆی زیاد کردنی رێژەی خوێن لە جەستەدا.


دەبێتە هۆی زیاد کردنی مادەی ئەنسۆلین بۆیە سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.


سوودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی کۆڵۆن.


گەر لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ بکرێت و بدرێت لە دەم و چاو ئەوا سوودیکی زۆری دەبێت بۆ نەرم کردنەوەی پێست.


سابونی دارچین سودی زۆرە بۆ ئەوانەی پێستیان وشکه.

 


PM:07:36:19/10/2019