وەفدێکی هەیڤی سوری رۆژئاوا، لەگەڵ چەند کارمەندێکی تەندرووستی بیانی کە ئەمەریکین، ئەمڕۆ ١٩ ی تشرینی یەکەم دەچنە سەری کانێ و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەناو شارەکەدا دەمێنننەوە.
لەو ماوەی یەک کاتژمێردا کە لەوە دەچێت هەر ئەوەندە مۆڵەتی ئەو تیمە درابێت، ٣٧ بریندارو تەرمی ٤ شەهید دەهێنرێتەوە بۆ قامشلۆ.
ماوەی سێ رۆژە بڕیاری شەڕ راگرتن لەلایەن ئەمەریکاو تورکیاوە دراوە، بەلآم تا ئێستا تورکیا پابەند نەبووە بەو ئاگربەستەوەو بەردەوامە لە پەلکێشکردنی چەکداری ئیسلامی توندڕەو، بۆردومان و تۆپبارانکردن.