چەند وێنەیەکی رۆژی کوشتنەکەی لانە هاوسەری ئامانج بابانی بڵاودەبێتەوە

رۆژی چوار شەممە، کە شەوەکەی لەگەڵ مناڵەکەی کوژرا، ئەو رۆژە لەگەڵ دوو هاوڕێی کەناڵی کوردساتدا چەند وێنەیەکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە.

 
هەردوو خانمە رۆژنامەنووسی کوردسات، سەحەر کەلهوڕی پێشکەشکاری بەرنامەی " رۆژێکی نوێ" و  سروە پێشکەشکاری بەرنامەی " بنەوشە" رۆژی چوار شەممەی رابردوو لەگەڵ لانە محەمەد هاوسەری ئامانج بابانیدا بوون و جگە لە گرتنی چەند وێنەیەک، هاوکات چەند پۆستێکیان بۆ یەک نووسیووە
لە پۆستێکدا لانە محەمەد نووسیوویەتی " بژی تا ئەو پەڕی سنوور لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی ئینیستاگرام لەگەل خانمە پێشکەشکار سەحەر کەلھوری نوسیوێتی گەورەترین ھیوا بوونی خۆتە کەوایە دڵخۆش بە".


سروەی هاوڕێشی بۆی نووسیووە" هەرچیەک ئەکەم دەستم ناچێتە ئەوەی لانە گیان دوا وێنەم لەگەڵت دانێم، بەیانیەکەی قسەت لەگەڵ کردم وتت وەرە با بچین بۆ هەڵمەتی کۆمەک کردن بە منداڵانی رۆژئاڤا ، چۆن وا کووتووپڕ رۆشتیت، خەمی هامۆ گیانت بوو ئەتوت کاتم کەمە بۆی، بنوون هەردووکتان تا ئەبەد ئێستا پێکەوەن. کچە جوان و ئازاکە زۆر خەونت هەبوو بیهێنیتە دی. ئەمە چ کارەساتێک بوو.هاوڕێی تەنگانە بوویت. رۆحتان شاد بێت".




PM:11:30:19/10/2019