سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەردۆغان: ئەمانەی تورك ناناسن لە داھاتوودا دەیناسن
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تازەترین لێدوانیدا ڕایگەیاند" ئەو بەڵێنانەی کە بە وڵاتەکەمان دراوە جێبەجێ نەکرێ ئەوا ھەروەکو پێشتریش درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکەمان دەدەین". هاوکات دەشڵێت" ئەمانەی تورك ناناسن لە داھاتوودا دەیناسن".
سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند: لە بەشێکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەماندا ھێزەکانی رژێمی لێیە کە رووسیا پارێزگارییان لێدەکات، لەگەڵ پوتین-دا بابەتەکە تاوتوێدەکەم، پێویستە چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە.
ئەردۆغان ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوانەی گەلی تورک ناناسن، لە داھاتوودا دەیناسن، یان بەڕێزەوە دەیناسن یان کە پەندەکانیان وەرگرت دەیناسن.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا بەتوندی ههڕهشهی دهستپێكردنهوهی هێرش بۆسهر باكووری سوریا کرد و ڕایگەیاند" دانوستان لەگەڵ تیرۆریستان ناکەین". وهك ئاماژهیهك به هێزهكانی سوریای دیموکرات "هەسەدە".
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد" ڕۆژی سێشهممه ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ له شاری سوچی لهگهڵ ڤلادیمیر پوتین، سهرۆكی روسیا كۆدهبمهوه، گهر له وتووێژهكانمان لهگهڵ ڤلادیمیر پوتین لهسهر بڵاوبوونهوهی هێزهكانی رژێمی ئهسهد له باكووری سوریا نهگهیشتینه رێككهوتن، پلانهكانی خۆمان جێبهجێ دهكهین".
ئەمە لە كاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، ئەمریكا بەشێكی ھێزەكانی لە باكووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان كشاندەوە، كە ئەمەش وەك رێككەوتنی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان ھەژمار دەكرێت و لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی زۆر لە بڕیارەكەی ترەمپ دەگیرێت.
AM:09:17:20/10/2019
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆک کۆماری تورکیا
ئەردۆغان: ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەڕاستی هەستی بزواندین
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ڕیال مەدرید گورزێکی نوێ لە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان دەدات
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media