شەڕوپێکدادانەکان لە سەرێ کانی بەردەوامە


بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ لە ناوچەکە بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە سووپای تورکیا بە چەکی قورس گوندی قزەلی سەر بە عەین عیسا-یان بۆردومان کردووە، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ لە ناوچەکە، فڕۆکەی چاودێری و فڕۆکە جەنگیییەکانی سوپای تورکیا بەشێوەیەکی چڕ بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە، تا ئێستاش بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ٢٣٥ هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون.

لە نۆی ئەم مانگەوە لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بەردەوامە، سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا کە ١٧ی ئەم مانگە واژۆیان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات، دوای ئاگربەستەکە، نەک تەنیا لەو ناوچانە نەکشاونەتەوە، بەڵكو ژمارەیەکی زۆر سەرباز و تیمی تایبەتی تورکیا و گرووپی چەکدار، بە چەکی قورس و پێداویستی سەربازییەوە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی هێزەکانیان چوونەتە سەرێ کانی و گرێ سپی و ناوچەکانی دیکە، گەمارۆ و شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکان و تۆپبارانەکانیشی لە ناوچەکە درێژەیان هەیە. 






AM:09:44:20/10/2019