گوێزی ھیندی ئەو میوەیەیە کە بە ڕەقی بەرگی دەرەوەی ناسراوە، وە ھەروەھا بەرزی درەختەکەی دەگاتە ٣٠م.
لە ماوەی دووگیانیدا پێداگری دەکریت لەسەر خواردنی گرینگ و وەرزش کردن و شێوە ژیانیکی تەندروست، بە پێی لێکۆڵینەوەکان خواردنەوەی رێژەیەکی زۆری ئاوی گوێزی ھیندی یەکێکە لەو کارە باشانەی کە ئافرەتێکی دووگیان ئەنجامی بدات بۆ تەندروستیەکی باشی خۆی و مندالەکەی.
بەپیی لێکۆڵینەوەیەک ئاوی گوێزی ھیندی دەوڵەمەندە بە ئەلیکترۆلیتەکان، کلۆریدەکان، مەگنیسیۆم، کالیسیۆم ڤیتامین "سی"، لەگەڵ رێژەیەکی مام ناوەند لە شەکر، سۆدیۆم و پرۆتین، بەو ھۆیەوە بەکارھێنانی ئەو خواردنەوەیە یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی خۆراک بۆ ئافرەتانی دووگیان.
خواردنەوەی ئاوی گوێزی ھیندی لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دەبێتە رێگر لە حالەتی رشانەوە و سەری گێژ و قەبزی، رێگرە لە وشکبونەوەی لەش، بەرگری لەش زیاد دەکات و ھیلاکی کەم دەکاتەوە.