لیندزی گراهام ئایندەی ناوچەی ئارام و ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرادەکات

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریەکان لە پرۆگرامێکی کەناڵی فۆکس نیوز دەڵێت "من گەشبینم دەتوانین چارەسەرێکی مێژوویمان لە سوریا ھەبێت، ئەو ناوچەی دروست دەبێت دابڕاو ئەبێت لە سەربازی و ھێزی نێودەوڵەتی لێ ئەبێت بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا".

جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەمریکا بەردەوام ئەبێت لە کاری ھاوبەش لەگەڵ کورد لە رۆژھەڵاتی سوریا تاکو داعش سەرھەڵنەداتەوە و دەشڵێت "لە لێواری کارێکی ھاوبەشین لەگەڵ کورد لەسەر کێڵگە نەوتیەکان بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەسەدە و داھاتی نەوت بۆ ھەسەدە و خەرجی ئەو ھێزانە بێت کە لە ناوچەکە ئەمێنێتەوە".

وتیشی "ھێزێکی کەمی ئەمریکا ئەمێنێتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە".

ئەو وتانەی گراهام لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەپێی ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا، شەڕڤانانی هەسەدە لە سەرێکانی پاشەکشەیان کرد و سەرجەم مەدەنیەکان ماڵ و حاڵ خۆیان جێهێشت و هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیەیان کرد.

PM:08:36:20/10/2019