" ترەمپ دەخوازێت ٢٠٠ سەربازی وڵاتەکەی لە باکووری سووریا بهێڵێتەوە "



رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی هەیە ٢٠٠ سەربازی وڵاتەکەی لە باکووری سوریا بهێڵێتەوە.


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاماژەی بەوەشکرد" ئامانجی سەرۆکی ئەمریکا لەو هەنگاوە بەردەوامبوونە لە جەنگی دژی داعش و رێگریکردن لە نزیکبوونەوەی هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی رووسیا لە ناوچە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە".


دوێنێ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند" پێشبینی دەکەن نزیکەی هەزار سەربازی وڵاتەکەی لە سوریاوە بەرەو رۆژئاوای عێراق بکشێننەوە". 


ئەوەشی خستەوەتەڕو، پلانی ئێستای واشنتۆن جێگیرکردن و رێکخستنەوەی ئەو هێزانەیە لە رۆژئاوای عێراق.


AM:09:13:21/10/2019