پاسپۆرتی سلێمانی: ٢٠ هەزار هاوڵاتی پاسپۆڕتیان وەرنەگرتووەتەوە


بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات كە مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی  پاسپۆرتیان كردووە و پاسپۆرتەكانیان تەواو بووە و تا ئێستا نەچوون وەریبگرنەوە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی.


بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت" ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەین كە رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پاسپۆرتەكانیان تەواوبووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان". 


لە ئاگاداری نامەکەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشخراوەتەڕوو: لە ئێستادا ٢٠هەزار پاسپۆرتی هاوڵاتیان تەواو بووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی، بۆیە داوا لەو کەسانە دەکەین بێن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەیان.




PM:01:07:21/10/2019