موتسنیش: دەبێت سکاڵای یاسای لەسەر ئەردۆغان تۆمار بکرێت



ئومڕۆ دووشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند" سەرۆک کۆماری تورکیا پێشێلی یاسایی نێودەوڵەتی کردووە، دەبێت لە دادگایی نێودەوڵەتی تاوان سکاڵایی یاسایی لەسەر تۆمار بکرێت". 


رۆلف موتسنیش، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە میدیای وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت: پێویستە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ببرێته‌ به‌رده‌م دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان و سکاڵا لەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تۆرکیا تۆمار بکرێت، چونکە ئەردۆغان بەشێوەیەکی ئاشکرا پێشێلی یاسایی نێودەوڵەتی کردووە.


هاوکات هەر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م، هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند" هێرشی توركیا بۆ باكووری سووریا پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە له‌ 9ی‌ ئۆكتۆبه‌ردا سوپای‌ توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی‌ هێرشیان بۆ سه‌ر باكووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا ده‌ستپێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاوڵاتی‌ شه‌هید و برینداربوون و زیاتر له‌ 300 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.




PM:01:24:21/10/2019