سبەی ئاگربەستەکەی رۆژئاوای کوردستان کۆتایی دێت

سەرچاوەیەکی سەربازیی تورکیا ئاشکرایکردووە، شەوی سێشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2019، کاتژمێر 10ی شەو، وادەی ئاگربەستی راگەیەندراو لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا کۆتایی دێت.

سەرچاوەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، سنوورەکانی "ناوچەی ئارام" لە باکووری سووریا لە 120 کیلۆمەترەوە بۆ 444 کیلۆمەتر زیادکراوە.

لەئێستادا هەسەدە، لە سەرێ کانی کشاونەتەوە و میلیشیکانی سەر بە تورکیا کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیان کردووە و سەرەڕای ئاگر بەستیش، جەنگ لە چەند ناوچەیەکی سنووری لە نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا بەردەوامیی هەبووە.


PM:02:42:21/10/2019