سلێمانی...كارگه‌یه‌كى دروستكردنى فاست داخرا
كارگه‌یه‌كى دروستكردنى فاست له ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ى رێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "له میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ یه‌كێك له كۆگاكان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی، ده‌ركه‌وت له كۆگایه‌كی كۆمپانیای (بینایی چاو) كه تایبه‌ته به مادده‌ی پاكه‌ره‌وه، جۆرێك له فاست دروست ده‌كرێت كه هیچ رێنماییه‌كی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر نییه و نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان له‌و كۆگایه‌دا فاستی (پاكژ) ئاماده‌كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێنماییه‌ك ده‌رباره‌ی پێكهاته‌كه‌ی و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر نوسرابێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایه كه لقی دووه‌می كۆمپانیای (بینایی چاو)ه، مۆڵه‌تی كاركردنی نییه و كرێكاری خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ كاری تێدا كردووه".
باسى له‌وه‌شكردووه "ئه‌م كۆگایه كه ئه‌و جۆره فاستهی تێدا دروست ده‌كرێت، له نزیكی قوتابخانه‌یه‌كه، ئه‌وه‌ش به‌پێی مه‌رج و رێنمایییه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كان رێگه‌پێدراو نییه".
راشیگه‌یاندووه "له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه‌ی باڵا و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی، ئه‌و كۆگایه داخرا و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌كرێت".
PM:03:27:21/10/2019