هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات- هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایانگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی، 15 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت "سوپای داگیركه‌ری توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی به پاڵپشتی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌رده‌وامن له پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له سه‌رێ كانی و ناوچه‌كانی چوارده‌وری".
هه‌سه‌ده ڕایگەیاندووە "گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا هه‌وڵیاندا له میحوه‌ری گوندی مه‌ناجیری باشووری سه‌رێ كانی و ریفی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه هه‌وڵیاندا پێشڕه‌وی بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریكردن له خود هێزه‌كانی هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی دوژمن بوونه‌وه له ئه‌نجامدا سێ چه‌كداری دوژمن كوژران و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكێندران و ئۆتۆمبێلێكی تر له كار خرا".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به‌رده‌وامن له شكاندنی ئاگربه‌ست و هه‌وڵیاندا به ئاراسته‌ی میحوه‌ری گونده‌كانی باكوری عه‌ین عیسا به‌ره‌و كۆبانێ پێشڕه‌وی بكه‌ن، وتیشی "هێزه‌كانمان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری گروپه تیرۆریستییه‌كان كوژران و برینداربوون و سێ زرێپۆشی سه‌ربازییان تێكشكێندرا".
راشیگه‌یاند له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا شه‌ش شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و رۆژی راگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌ش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گروپێكی 9 كه‌سیدا پچڕا و دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانیش شه‌هیدبوون و به‌وشێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا شه‌هید بوون گه‌یشته 15 شه‌ڕڤان.
PM:06:14:21/10/2019