پوتن و ئەردۆغان پرسی رۆژئاوای كوردستان تاوتوێ دەكەن

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی رووسیا دەكات و لە مۆسكۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا کۆدەبنەوە و پرسی ناوچەی ئارام و سوریا تاوتوێ دەکەن.

تەوەرەكانی كۆبوونەوەی پوتن و ئەردۆغان، بریتین لە ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و چۆنیەتی دروستكردنی ناوچەی ئارام، ھەروەھا توركیا دەیەوێت ناوەرۆكی ئەو رێككەوتنە بزانێت كە لە نێوان ھەسەدە و حكوومەتی سووریا كراوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، لەگەڵ رووسیا گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی یەپەگە لە منبج و كۆبانێ و قامشلۆ بكشێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمشەو وادەی ئاگربەستی تورکیا و ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆتایی دێت.

AM:09:00:22/10/2019