لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئه‌مریكا له‌ سوریاوە حکومەتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە

حكومه‌تی‌ عیراق راگه‌یه‌ندراوێکی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئه‌مریكا له‌ سوریاوە بۆ عێراق بڵاوکردەوە و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ سوریا كشاونه‌ته‌وه‌ له‌ خاكی‌ عیراق نامێننه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عیراق  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت "ره‌زامه‌ندی‌ وه‌رگیراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ سوریا كشاونه‌ته‌وه‌ بنه‌ ناو هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌".

جەختکردەوە سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ له‌ خاكی‌ عیراق نامێننه‌وه‌ و ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق، وتیشی: هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك نییه‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ناو عیراقدا.

دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ كاروانێكی سەربازیی ئەمریكا كە پێكهاتبوو لەنزیكەی 100 ئۆتۆمبێلی سەربازی، دوای كشانەوەیان لە بنكە سەربازییەكانیان لە سوریا، لە دەروازەی سنوریی سحێلا لە پارێزگای دهۆكەوە هاتنە ناو هەرێمی كوردستان.

PM:12:11:22/10/2019