میوەی وشک بە ریشاڵ و رەگەزی خۆراکی دەوڵەمەندە

گۆڤاری "فرۆیندین"ی ئەڵمانی، کە گرنگی بە تەندروستی و خۆراک دەدات، دەڵێ میوە وشککراوەکان سوودی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، چونکە بە ریشاڵی خۆراکی و چەندین رەگەزی خۆراکیی دەوڵەمەندن.


بەڵام هۆشداریش دەدات کە بەراورد بە میوە فرێشەکان، میوە وشککراوەکان کالۆرییەکی زۆرتریان تێدایە، بۆیە نابێ زێدەڕەوی بکەین لە خواردنیاندا.


وەک جۆرناڵەکە باسیدەکات، قوتویوکی ١٠٠ گرامیی لە میوە وشکەکان بڕی ٣٠٠ کالۆری وزە دەدات، خۆ ئەگەر شەکر و هەنگوینیشی بۆ زیادبکرێ، کالۆرییەکە زیاتر دەکات. 


بۆیە پسپۆڕانی جۆرناڵەکە دەڵێن وا باشە بۆ هەر جارێک تەنیا پڕی یەک کەوچکی چێشت میوەی وشککراوە لەگەڵ هەندێک لە خواردنە دانەوێڵەییەکان بخۆین و زیاتر نەخۆین، تاکو رێگە خۆشنەکەین بۆ قەڵەوبوون.

خۆراکی تەندروست ئەوەیە زۆرترین ریشاڵ و رەگەزی خۆراکیی بدات و کەمترین کالۆری زیادە ببەخشێ. 

 


PM:03:10:22/10/2019