فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ نزیکبوونەوەی تەواوبوونی کاتی ئاگربەستی نێوان ئەوان و تورکیا نامەیەکی ئاراستەی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەکات.
لەو نامەیەدا کە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ناوەرۆکەکەیان بلآوکردۆتەوە، تیادا هاتوووە " هەسەدە بەتەواوی مەرجەکانی ئاگربەستی لەگەڵ تورکیا جبەجێکردووە".
هەروەها هاتووە هەسەدە لە تەواوی ناوچەی ئارام کشاوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمشەو بەپێی رێککەوتنی نێوان ئەمەریکاو تورکیا و هەسەدە، کاتژمێر ١٠ ئاگربەست کۆتایی دێت و، تورکیاش هەڕەشەی دەستکردن بە ئۆپراسیۆن دەکاتەوە.