لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری نێوان پۆتینی سەرۆکی رووسیا و ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا رێککەوتنێکی نوێیان راگەیاند، هاوکات رێکەوتنی ئەدەنەش وەک خۆی دەمێنێتەوە.
دوای شەش کاتژمێر لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی تورکیا و وەفدی بالآی هەردوولا، رێککەوتنێکی نوێ هەردوو لەلایەن وەزیری دەرەوەی هەردوولاوە خوێندرایەوە.
هەردوو سەرۆکی رووسیاو تورکیا لەسەر ئەم خالآنە رێککەوتن:
١- هەردوولا پابەند دەبن بە یەکێتی سیاسی و سەلامەتی هەرێمایەتی سووریاو پاراستنی ئەمنی نەتەوەیی تورکیاوە.
٢- هەردوولا دژایەتی تیرۆر و هەموو شێوەکان وپەکخستنی بەرنامە جوداخوازیەکانی لە سوریا دەکەن.
٣- لەم چوارچێوەیەدا، دۆخی نوێ لە " ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی کە ناوچەکانی گرێ سپی و سەری کانێ بە قوڵی ٣٢ کم" وەک خۆی دەمێنێتەوە.
٤- هەردوولا جەخت لەسەر گرنگی رێککەوتنی ئەدەنە دەکەنەوە.( ساڵی ١٩٩٨ مۆرکرا لەنێوان سوریاو تورکیا و لەئەنجامدا عەبدولآ ئۆچ ئالان و بارەگاکانی پەکەکە داخران)( سپی میدیا). رووسیا ئاسانکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی ئەدەنە لە کاتی ئێستادا.
٥- لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە، پۆلیسی سەربازی روسی و پاسەوانانی سنوری سوری دەچنە سەرسنوری سوری تورکی، لەدەرەوەی ناوچەی ئۆپراسیۆنی " کانی ئاشتی "، بۆ ئاسانکاری گواستنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەکەکانیان بە قوڵی ٣٠ کم، تەنها شاری قامشلۆ نەبێت و، دەبێت ئەو پرۆسەیە لە ماوەی ١٥٠ کاتژمێردا تەواوبێت. لەو کاتەوە کە دەوریاتی روسی تورکی هاوبەش لە رۆژئاواو رۆژهەلآتی " کانی ئاشتی " بە قوڵی ١٠ کم چاودێری دەکەن، جگە لە شاری قامشلۆ نەبێت کە لەدەرەوەی ئەو پرۆسەوەیە.
٦- دەبێت هەموو ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل وچەکەکانیان لە تەلرفەعەت ومینبەج دووربخرێنەوە.
٧- هەردوولایەن رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر بۆ دەزنەکردنی ئەندامە تیررۆریستیەکان.
٨- هەوڵ دەدرێت پەنابەرانە بگەڕێنەوە بە شێوەیەکی ئارام و ئارەزوومەندانە.
٩- میکانیزمێکی هاوبەش بۆ دەستنیشانکردن و لێکۆڵینەوەی چاودێریکردنی ئەو یاداشتەو هەماهەنگییە.
١٠- هەردوولا کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی هەمیشەیی ناکۆکی سوریا، لەبەر رۆشنای ئەستانە و پاڵپشتیکردنی لیژنەی دەستوری.