ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه ٢٢ ی تشرینی یەکەم شاعیری دیاری شاری سلێمانی و هەرێم (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) ناسراو به "جه‌نه‌راڵی پایز" لە ماڵەکەی خۆیدا به خنكاوی دۆزرایه‌وه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بەسپی راگەیاند: "براكه‌ی وتوویه‌تی كاتێك چوومه‌ته ماڵه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه".
محەمەد عومەر عوسمان لە ساڵی ١٩٥٧ لە سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە سلێما نی تەواو کردووە.
ناوبراو لە رێگای دیوانێکەوە" ژەنەراڵی پایز" ناونابانگێکی گەورەی بۆ خۆی پەیداکرد کە ساڵی ١٩٧٥ بلآویکردەوە کە پێکهاتووە لەجەند هۆنراوەیەک.