ترامپ: کوردەکان پارێزراون
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ناوچەی ئارام دروستکرا و کوردەکان پارێزراون و ئامانجەکە بەدیهات.
ترامپ لە نوێترین توویتیدا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت "سەرکەوتنێکی گەورە لەسەر سنووری تورکیا و سووریا بەدەستهاتووە، ناوچەی ئارام دروستکرا و ئامانجەکە بەدیهات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کوردەکان سەلامەتن و بەشێوەیەکی زۆرباش کاریانکرد لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و داعشە دەستگیرکراوەکانمان بە سەلامەتی هێشتەوە".
ترامپ باسی لەوەشکردوە، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بەکاتی واشنتن و کە دەکاتە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لە لەبارەی باکوری سوریا بڵاودەکاتەوە.
PM:04:13:23/10/2019