عادل عەبدولمەهدی: په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا په‌یامێكی ئاڕاستەی خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 25ی تشرینی یەکەم کرد و چەندین چاکسازی ڕاگەیاند.
به‌یاننامه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق:
1- هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ دانیشتنی په‌رله‌ماندا گۆڕانكاریی وه‌زاری ده‌كه‌ن كه دوور بێت له پشك پكشێنه.
2- حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه گرنگه ئه‌نجومه‌نی باڵای داد (دادگایه‌كی ناوه‌ندی بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی) دابنێت و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بكات و دۆسیه‌كانی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پاره‌ی پرۆژه گه‌وره گرنگه‌كانی تێدا دزراوه.
3- كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان و برینكاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان تا ده‌بێت به رێژه‌ی نیوه به‌جۆرێك كه موچه‌كانیان به دره‌ماڵه‌وه له مانگێكدا له 10 ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات.
4- ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی به‌رپرسان ده‌مێنێته‌وه بۆ دامه‌زراندنی سندوقی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخان ده‌كرێت تا هیچ عێراقییه‌كان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا نه‌مێنێته‌وه و پاره‌كه به بڕی 130 هه‌زار دیناری مانگانه ده‌درێت به‌و خێزانانه‌ی كه هیچ داهاتێكیان نییه.
5- پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵات و رێزگرتن له ماف و ئازادییه‌كانی گه‌ل و به‌هێزكردنی توانا ناوخۆییه‌كان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات له‌به‌رامبه‌ر داعش حكومه‌ت مۆڵه‌تی به هێزه كشاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا له سوریا نه‌داوه بێته عێراق و ده‌بێت بوونی هه‌ر هێزێكی بیانی به ره‌زامه‌ندیی حكومه‌ت بێت و هه‌ركاتیش حكومه‌ت داوایكرد بوونی ئه‌و هێزانه كۆتایی دێت.
PM:05:39:23/10/2019