بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ میری قەتەر فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری تایبەت بە دیاری پیشکەشی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، شێخ تەمیم بن حەمەدی-ی دووەمی، میری قەتەر فرۆکەیەکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بە دیاری پیشکەشی ئەردۆغان دەکات، فرۆکەکە لە جۆری بۆینگ-٧٤٧ە، ئەوەش وەک سەرەتایەک بۆ دەستپێکی وەبەرهێنانی ملیار دۆلاری وڵاتی قەتەر لەگەڵ تورکیادا، هەروەها فڕۆکەکە پێکهاتووە لە دوو ژوری تایبەتی و حەوت ژووری نووستن و کابینەیەکی تایبەت بە فریاگوزاری پزیشکی.