وەزیری بەرگری رووسیا پەیوەندی بە مەزلوم کوبانێوە دەکات
مەزلوم کوبانێ تێبینی لەسەر هەندێک خاڵی هەیە



وەزیری رووسیا سێرگی شویگو پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ فەرماندەی ‌‌هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزلوم کوبانێوە دەکات. فەرماندەی هەسەدەش لە بەیانێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە کە تێبینیان لەسەر چەند خاڵێکی رێککەوتنەکە هەیە.

ئاژانسی ( تاسی ) رووسی بڵاویکردەوە کەمێک لە مەوپێش وەزیری بەرگری رووسیا سێرگی شویگو پەیوەندیەکی ڤیدیۆ فۆن بە مەزلوم کوبانێ فەرماندەی هەسەدەوە دەکات.

 

ئاژانستی تاس بڵاویکردۆتەوە لەو پەیوەندیە تەلەفونییەدا باس لە رێککەوتنی رووسیا تورکی لەسەر سوریا کراوە.

 
ئەو ئاژانسە بڵاویدەکاتەوە کە مەزلوم عەبدی ئامادەیی خۆی پێشانداوە کە هاوریکاری پۆلیسی سەربازی رووسی بکات لە باکوری سوریا.

 

هەروەها هاتووە، شویگو بە مەزلوم عەبدی راگەیاندووە کە پۆلیسی سەربازی رووسی لەناوچەکانی سوریا لەسەر سنوری تورکیا و پاسەوانی سنوری سوریا بلآودەبنەوە کە پاراستنی هاونیشتمانانی مەدەنی کوردیش دەگرێتە خۆی، بۆیە پێویستە ئەو خەڵکە کۆچ نەکەن.

 

بەیانەکەی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لەو پەیوەندیەدا ژەنەراڵ فالیری گیراسیموف سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی رووسیش لەگەڵ مەزلوم کوبانێ قسەی لەسەر ئەو هەگاوانە کردووە کە لایەنی کوردی جێبەجێبکات لەو یاداشتە تێگەیشتنەی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە.


شیگۆ لەو پەیوەندیەدا باسی لە فراوانکردنی دەوریەکان و رێڕوەکانیان و زیادکردنی ژمارەی یەکەکانی پۆلیسی سەربازی رووسی لەسەر سنوری سوریاو تورکیا.

 

 

لەبەیانەکەدا هاتووە مەزلوم سوپاسی دەوڵەتی روسیاو سەرۆک پۆتینی کردووە کە بۆ گەلی کورد هەنگاوی شەڕ راگرتنی ناوە. 

 

دوای ئەو بەیانەی وەزارەتی بەرگری رووسیا، فەرماندەی  هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیانێکدا ئاماژە بۆ ئەوە ئەو پەیوەندیە ڤیدیۆ فۆنە دەکات و دەڵێت" مەزلوم کوبانێ تێبینی لەسەر چەند خاڵێکی رێکەوتنی پۆتین و ئۆردوغان هەیە".


هەر ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی یەکەم ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ مەزلوم عەبدی کردو سوپاسی کردو مانەوەی ‌هێزێکیانی لە سوریاو هاوکاری لەگەڵ هەسەدەدا دووپاتکردەوە.

 


PM:11:04:23/10/2019