لە راگەیەندراوێکدا دەزگای سنور میدیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمشەو پۆلیسی گەرمیان سەرنووسەری ماڵپەڕی سنور میدیا ( کاروخ عومەر) یان دەستگیرکرد.
لەو راگەیەندراوەدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە" ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێكی ڕه‌خنه‌ی له‌فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه، له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌مینی ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر كاروخ عومه‌ر سه‌رنوسه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای میدیای سنور میدیا تۆمار كرا و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیش بۆ ناوبراو ده‌رچوو، پاش لێكتیگه‌یشتن ده‌زگا ئه‌منیه‌كه سكاڵاكه‌ی كشانده‌وه و دۆسیه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی پۆلیس كرا، به‌ڵام ئه‌مشه‌و پێنج شه‌ممه، 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر كاروخ عومه‌ر له‌شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئێستا کاروخ عومەر له‌زینداندایه و وه‌كو ده‌زگای سنورمیدیاش ورده‌كاری هۆكاره‌كه‌ی نازانین چییه، له‌كاتێكدا پێشتر سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر كشێراوه‌ته‌وه".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە" ئێمه له‌ده‌زگای میدیای سنور میدیا ڕێز له‌یاسا و جێ به‌جێ كردنی ده‌گرین و به‌ئه‌ركی میدیای خۆمانی ده‌زانین، هاوكات به‌وردیشه‌وه چاودێری كه‌یسه‌كه‌شی ده‌كه‌ین و چركه به‌چركه به‌دواداچوونی وردی بۆ ده‌كه‌ین و له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر تێبنییه‌كی تردا ڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه".