دامەزرێنەری یەكەم پارتی كوردی لە سووریا كۆچی دوایی كرد

حەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد و دامەزرێنەری یەكەم پارتی كوردی لە سووریا  كۆچی دوایی كرد.

بەیانی ئەمڕۆ، عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد لە سووریا لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری قامشلو كۆچی دوایی كرد.

عەبدولحەمید حاجی دەروێش یەكێک لە دێرینترین سیاسەتمەدارانی رۆژئاوای كوردستان بوو و دامەزرێنەری یەكەم پارتی كوردی بوو لە سووریا لە ساڵی 1957، كە پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد بوو لە سووریا.


AM:08:51:24/10/2019