شەپۆلێکی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 28 و سلێمانی 27 و لە كەركووك 29 پلەی سیلیزی دەبێت.
كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و لە كاتەكانی ئێوارەدا باران دەبارێت.
AM:11:37:24/10/2019