ڕوسیا هێزی زیاتر ڕەوانەی سوریا دەكات

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هیچ جەنگێكی ڕاستەقینە لەسوریا نەماوە و پێكدادانەكان وەستاون دەشڵێت "هەفتەی داهاتوو 276 پۆلیسی سەربازی دیكە لەگەڵ 33 بارهەڵگر كەلوپەلی سەربازی" رەوانەی سوریا دەكات.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ژێر رۆشنای ئەو پێشهات و گۆڕانكارییە نوێیانەی لە رەوشی سوریادا هاتونەتە پێش، دوو یەكەی پۆلسی سەربازی كە ژمارەیان 276 كەسن لە هەفتەی داهاتوودا دەگەنە سوریا.

هاوكات ماڵپەڕی روسیا تودەی لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردۆتەوە "هیچ جەنگێكی راستەقینە لە سوریادا بونی نەماوە و هەمو پێكدادانەكان وەستاون".

 

 دەشڵێت "لە ئێستادا هێزی پێویستی پۆلیسی سەربازیان لە سوریا هەیە كە بتوانن لە خاڵەكانی چاودێری لەسەر سنوری سوریا-توركیا جێگیربكرێن".

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەك لە توركیا و روسیا رێككەوتنێكی 10 خاڵییان بۆ "پاراستنی سنور ویەكێتی خاكی سوریا و دەرچونی هێزە بیانییەكان واژۆكرد، بە گوێرەی رێككەوتنەكە لە ماوەی 150 كاتژمێردا هەسەدە لە تەواوی ئەو ناوچانەدا دەكشێتەوە كە ئامانجی ئۆپراسیۆنەكەی توركیایە بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام".

 


PM:02:09:24/10/2019