مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا ئاگربەستی پێشێلکردووە

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە پێشێلکاریی ئاگربەست و ئەمڕۆ هێرشیانکردوەتە سەر بەشی رۆژهەڵاتی سەرێکانی.

مەزڵوم کۆبانێ، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "هەرچەندە لایەنی تورکیا رایگەیاندوە هێرشە سەبازییەکانی وەستاندوە، بەڵام تورکیا و ئەوانەی لەگەڵیانن لە هێزەکانی ناو دەبرێن بە سوپای نیشتیمانی بەردەوامن لە پێشێلکارییەکان و هێرشیانکردوەتە سەر بەشی رۆژهەڵاتی سەرێکانی".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر ئەو لایەنانە پێویستە کە بونەتە نێوەندگیری ئاگربەستەکە بە ئەرکی خۆیان هەستن و جڵەوی تورکیا بکەن و هێرشەکانی بوەستێنن.

لە رۆژی نۆی تشرینی یەکەم چەکدارانی سەربە تورکیا بە پاڵپشتی هیزی وشکانی و ئاسمانی تورکیا هێرشیانکردە سەر هەردوو شاری گرێ سپی و سەرێ کانی و رۆژی دوشەممە هەسەدە رایگەیاند پابەندی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا دەبن و لە هەردوو شارەکە کشانەوە.
 


PM:04:09:24/10/2019