ئەردۆغان هەڕەشەی توند لە ئەوروپا دەکات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی توند لە ئەوروپا دەکات و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر كاتی هات، ده‌رگای ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌رانی سووریادا ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت وتی "ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوپه‌یمانه‌كانمان له به‌ڵێنه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌مییان كرد".
دەشڵێت "ستراتیژیه‌تی توركیا له‌ناوبردنی راسته‌وخۆی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه ده‌كرێنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان".
ئەوەشی خستەڕوو "به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" توانیومانه 795 چه‌كداری یه‌په‌گه له‌ناو ببه‌ین، له‌كاتێكدا رووبه‌ری 4220 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌شمان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له باكووری سووریا كۆنترۆڵ كردووه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه به ناوێكی نوێ و جل و به‌رگێكی نوێ یانیش میدیایێكی نوێوه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مۆڵه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌ی "ئارام" جارێكی دیكه ئه‌و هێزانه له‌و ناوچانه سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه، توركیا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه هه‌موویان پان بكاته‌وه".
دەشڵێت "لەنێو بەرەنگارییەکی نێودەوڵەتیداین، حەوت دوژمن هێرش دەبەن ئێمەش دژی ئەو حەوت دوژمنە لەسەر پێ وەستاوین''.
ئه‌م بابه‌ته 1366
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:18:24/10/2019