ترامپ چێژ لە پەیوەندیە تەلەفونییەکەی مەزلوم کوبانێ دەبینێت

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە پێزانینی بۆ فەرماندە مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هەسەدە دەردەبرێ و چێژ لە پەیوەندیە تەلەفونیەکەی مەزلوم کوبانێ وەردەگرێت. 

 
ترامپ ئەمڕۆ لە دوو تویتی نوێدا نووسیویەتی "زۆر چێژم وەرگرت لە گفتوگۆکەم لەگەڵ فەرماندە عەبدی، ئەو ستایشی كارەكانمان دەكات، ئێمەش ستایشی ئەوە دەکەین کە کوردەکان کردوویانە. لەوانەیە کاتی ئەوە ھاتبێت کوردەکان بچنە ناوچە نەوتییەکان".


لە تویتێکی تریشدا نووسیویەتی "ئەو کێڵگە نەوتیانەی لە وتاری دوێنێمدا لەبارەی تورکیا و کورد باسم لێوە کردن، تا پێش ئەو کاتەی ئەمریکا بە ھاوکاری کوردەکان کۆنتڕۆڵی کردنەوە، لە ژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوون، ھەرگیز ڕێگە نادەینەوە داعشێکی زیندووکراوە بە شکڵ و شێوەیەکی دیکە، دەستیان بەسەردا بگرنەوە".




PM:09:18:24/10/2019