خانمە رۆژنامەنووسی ناسراو، ئاشتی عەبدوڵا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە یەکێتی راگەیاند.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشتی عەبدوڵا دەڵێت " دەمێکە لەبیرکردنەوەیەکی قووڵدام بۆ بڕیارێکی قورس، دەبوو باش ھەموو لایەنەکانی ببینم، دواجار گەیشتمە ئەنجام، بە پێویستی دەزانم، کە بڕیارەکەم لێرەوە بڵاوبکەمەوە".
هەروەها ئاشتی عەبدوڵا نووسیوویەتی " لەدوای ئەم بڵاوکراوەیەوە من ئاشتی عەبدوڵا کە لەساڵی ١٩٩٩- ٢٠٠٠ راگەیاندکارێکی یەکێتیم ، لێرەوە رایدەگەیەنم کەھیچ پەیوەندیەکم بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە نەماوە".
ئەو دەڵێت" بێگومان ھۆکار ھەیە، کە دوای ئەو ھەموو خەبات و کارکردنە گەیشتمە ئەم ئەنجامە، بەپێویستی نازانم ئاماژە بەھۆکارەکان بدەم لەئێستادا".
ئاشتی عەبدوڵا ئێشی داهاتووی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "وەکو رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ درێژە بە کارەکانم دەدەم".