ترەمپ: پێویست ناکات سزای گەورە بەسەر تورکیادا بسەپێنم

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە تویتێکی نوێیدا دەڵێت، تورکیا لەوە تێ دەگات کە تەقە لە کوردەکان نەکات کاتێک لە ناوچەی ئارام دەکشێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت، بەمجۆرە پێویست ناکات من سزای گەورە بەسەر تورکیادا بۆ پێشێلکاریی بسەپێنم.

 

ئاماژەی بەوەشكرد "لە ئێستادا ئەو چەكدارانەی رێكخراوی چەكداری داعش كە دەستبەسەركراون لە لایەن كوردەوە چاودێریەكی تەواویان دەكرێت و توركیاش وەك هێزێكی یەدەك بۆ چاودێریكردنی داعش لە ناوچەكەدا ئامادەیە".

 

ترەمپ نوسیویەتی "سەربازەكانمان سوریایان بەجێهێشتوە، لە ئێستاشدا بەشێكیان سوریا بەجێدەهێڵن بۆ شوێن و پێگەی دیكە، ئەوان پارێزراون و نەوتەكەش بە هەمانشێوە".




PM:04:17:25/10/2019