ماگی زانگهر، مامۆستای به‌شی رۆژنامه‌وانییه له زانكۆی ئاریزۆنای ئه‌مه‌ریكا پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کورد دەکات و دەڵێت" خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی تۆقیون له‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردی سووریادا دێت، هه‌ر هه‌موویش پشتیوانی‌یان لێده‌كه‌ن".
ئەمەش دەقی پەیامەکەی ماگی زانکەر...
هاوڕێ كورده‌كانم، پێم وایه خۆتان ده‌زانن، ئه‌گه‌ر نایشی زانن پێویسته بزانن كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی تۆقیون له‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردی سووریادا دێت، هه‌ر هه‌موویش پشتیوانی‌یان لێده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌یش كه هیچ شتێك له‌باره‌ی كورده‌وه نازانن، ده‌بینن كه (كورده‌كانی سووریا) ده‌كوژرێن و ئاواره ده‌كرێن بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی باش هه‌بێت. ته‌نها دوو كه‌س هه‌ن كه ئه‌مه نابینن: سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كه به روونی دیاره (سه‌رۆك ترامپی نه‌زان)ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.
له‌راستیدا من هه‌رگیز میدیایه‌كی ئاوا پۆزه‌تیف و به‌رده‌وامم بۆ هیچ گه‌ل و وڵاتێك نه‌دیوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رامبه‌ر كورد بینیم. هه‌موو رۆژێك، له هه‌موو په‌خشه‌كانی هه‌واڵدا- رادیۆ ئینته‌رنێت، سۆشیال میدیا، تی ڤی، له هه‌موو شوێنێك، راپۆرت و چیرۆك له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه ترامپ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌وه‌ی رووده‌دات چه‌ند ترسناكه. ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵین سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له سووریا ده‌مێننه‌وه بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، بێئه‌ندازه بوونه مایه‌ی تووڕه‌یی زیاتر.
من پێم وایه ئه‌مه كۆتایی ترامپ ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ناوكه هه‌ره رهقهكهی كۆماریخوازهكانیش دههزانن ئه‌مه زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه. خه‌ڵكی وه‌كو من كه له كوردستان ژیاوین و هه‌ستمان به گه‌رم وگوڕیی بێئه‌ندازه‌ی خه‌لكی (كوردستان) كردووه، رۆژانه له تووڕه‌یی و بێهیواییدا ده‌گرین.