سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی سازدەکات



ئەمشەو هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەیاننامەیەکدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" کە سبەینێ شەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر داواکاری خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت".


ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە زۆربەی شارەکانی عێراق بەڕێوەچوو کە تێیدا داوای گۆڕانکاری و چاکسازی دەکرا. 






PM:11:24:25/10/2019