ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا AFP رایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە دوێنێ و شەوی رابردوو بەرزبوەوە بۆ ٤١ کوژراو، لەنێو ئەو کوژراوانەدا ١١ خۆپیشاندەر لە نێو بارەگایەکی حیزبی لە شاری دیوانیە سووتان.
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێوه 30 خۆپیشانده‌ر كوژراون" و لەلایەکی ترەوە 11 خۆپیشانده‌ر له‌نێو باره‌گایه‌كى حزبى له دیوانیه سوتاون.
میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ناوخۆییه‌وه بڵاویانكرده‌وه ئێواره‌ى دوێنێ 11 خۆپیشانده‌ر له‌كاتى سوتاندنى باره‌گاى رێكخراوى به‌در له پارێزگاى دیوانییه له‌ناو باره‌گاكه‌دا سوتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خۆپیشانده‌رانى شاره‌كه بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ماڵى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان، جگه له سوتاندنى ژماره‌یه‌ك باره‌گاى حیزبی.
لە دوێنێوە بەشێوەیەکی توتدتر لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتا ئەم مانگە بەغداو چەندین شاری باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە دی، لەهبدێک شاری باشووری عێراق رووبەرووبوونەوەی چەکداری لەنێوان عەسائیبی ئەهلی حەق و سرایا سەلامی سەر بەڕەوتی سەدردا روویدا.