راگەیاندنی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی بڵاویکردەوە" دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئاوی نێوان فڕه‌نسا و بریتانیا گیانیان لەدەستداوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەرمەکانیان دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان".
راگەیاندنی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، "حسێن موفه‌ق له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێکی دیکەدا به‌داخه‌وه له روداوێکی دڵته‌زێندا له ئاوی نێوان فڕه‌نسا و بریتانیا له 15 ئۆکتۆبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە "حسێن موفه‌ق گوایه هەڵگری پاسپۆرتی بەریتانیایە و بە روداوێک لە فڕەنسا کۆچی دواییکردوە، دەسەڵاتدارانی فڕەنسا بۆ یەک مانگ هەڵیدەگرن دواتر دەینێژن گەر خاوەنی نەبو".
وهندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی دەشڵێت، "دوای ئاگاداربونه‌وه له روداوه‌که که‌سوکاری حسێن موفەق و گروپێکی مرۆڤدۆستی فڕه‌نسا و فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران و کۆنسوڵی گشتی عێراقی هه‌مویان له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ حکومەتی فڕەنسا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاونیشتمانییانەی هه‌رێمی کوردستان".
بەپێی ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی، حسێن خەڵکی سلێمانییە و لەدایکبوی 25-07-1997 یە.