کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دواخرا



بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر داواکاری خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام بدرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق دواخرا.



سەچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تەواونەبونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دواخراوە، ٢٩٩ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان نەبوون".

 
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: لەکۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار تەنیا ٣٠ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بوون.    


رۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراق لە بەغدا و شارەکانی دیکەی باشووری ئەو وڵاتە، دژی گەندەڵی و کەمیی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. 


بەپێی دوایین زانیاری، بەهۆی توندوتیژیی سوپا و هێزە ئەمنییەکان دژی خۆپیشاندەرانەوە، ٤٢ خۆپیشاندەر لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا، بابل، میسان، زیقار، بەسرە، واست و دیوانییە کوژراون و ٢٣٠٠ی دیکەش بریندار بوون. 

 


PM:02:29:26/10/2019