مه‌سرور بارزانی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان کۆبوونەوە



ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبونەوە، بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، جەخت لە پابەندبوونی ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان.



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبێرت وایت، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد، لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن، کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ له‌ باره‌ی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرا.



لە دیدارەکەدا جەخت لە پابەندبونی ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش هێزی پێشمەرگەی کوردستان.


PM:03:48:26/10/2019