موفتی سوریا داوا لە مەزڵوم کوبانێ دەکات سەردانی سوریا بکات

موفتی سوریا شیخ ئەحمەد بەدرەدین حەسون داوا لە مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی هەسەدە دەکات سەردانی دیمەشق بکات، نەک وڵاتانی تر.

میدیاکانی سوریا راگەیاندنێکیی موفتی سوریا، شێخ ئەحمەد بەدرەدینی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتوو" ئەمەریکا و رووسیا دەڕۆن، بەڵام ئێمە کوردەکان دەمێنینەوە".

هەروەها موفتی سوریا دەڵێت" سوریا بۆ کوردەکانیشە، ئەوانیش هاوڵاتین مافیان هەیە". 

ئەو لێدوانەی موفتی سوریا دوای ئەو میوانداریە دێت کە ئەمەریکا بۆ مەزڵوم کوبانێ کردووە.

 

موفتی سوریا گەورەترین کەسایەتی ئاینیە لە ولآتی سوریا و پەیامەکانی وەک فەتوا هەژمار دەکرێت.

 


PM:08:18:26/10/2019