نەوید زەردی گۆرانیبێژی لاوی ناسراوی کوردستان لەگەڵ سەنا بەرزنجی دا دەردەکەوێت.
سەنا بەرزنجی کە کچە گەنجێکە و بە چەند گۆرانییەک ناوێکی دیاری بۆ خۆی پەیداکردووە، ئەمجارە لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراو نەویز زەردیدا دەرکەوت.
سەنا نووسیوویەتی "نوێترین کلیپی من و نەوید زەردی بە ناو پاشای دڵ کە گۆرانێکی بادینیە 4 رۆژی تر بڵاو دەبێتەوە".
نەوید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانیەوە هەوادارێکی زۆر لە خۆی کۆبکاتەوە.