سەرۆک وەزیرانی عێراق دەزگای دژە تیرۆر ڕادەسپێرێت بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران


ئەمڕۆ یەک شەممە ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند" عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە دەزگای دژە تیرۆر کردووە، چی پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان بیکات".


هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکراشیکرد: هێزە ئەمنییەکان لە رێگەی بڵندگۆوە داوایان لە خۆپیشاندەران کردووە، گۆڕەپانی تەحریر چۆڵ بکەن، ئەگەرنا بە زەبری هێز بڵاوەیان پێدەکەن.


لەدرەنگانێکى شەوى پێنج شەممە سەدان هاووڵاتى لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا کۆبوونەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى بەرفراوان و ڕۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بە فراوانی خۆپیشاندان لەبەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو. 
 


AM:09:16:27/10/2019