نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەکان ڕاگەیەنرا کە دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێکی نوێیان تۆمارکرد.  


لەگەڵ دەنگوباسی خۆپیشاندان لە بەغداو شارەکانی عێراق، لە رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەوە دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، لە رۆژی چوار شەممەدا ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو، بەلآم ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینارە. 


خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند: 

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە١٣٢ هەزارو ٨٥٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزارو ٢٥٠ دینار.  


نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار ٨٠٠ دینار، دوێنێ شەممە  نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار ٨٥٠ دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٦٠٠ دینار. 
 


AM:10:03:27/10/2019