بە چیا بزانیت کە ڕێژەی ئاسن لە لەشتدا کەمە؟


پرسیار دەکەیت و دەتەوێت بزانیت خواردنە دەوڵەمەندەکان بە ئاسن چین و کامانەن، دەتەوێت بزانیت ئایا ئاسنت کەمە یان نا. لە جیھاندا زیاتر لە دوو بلیۆن کەس کێشەی کەمی ئاسنیان ھەیە لە جەستەیاندا، کە دەکاتە %٣٠ی دانیشتوانی جیھان وە بەتایبەت لە ژناندا.


نیشانەکانی کەمی ئاسن چین؟
ھیلاکیەکی زۆر و ھەست کردن بە ماندوویی.
پێستێکی ڕەنگ زەرد.
‌قاچەکانت ناتوانن پشوو بدەن و ھەمیشە دەجووڵێن.
قژ ڕووتانەوە.
زوو زوو ھەوکردن.


کێ زیاتر تووش دەبێت؟
ئەو کەسانەی خۆراکیان ڕووەکییە لەگەڵ ژنان.
ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن زۆر تووشی کەمی ئاسن دەبن چونکە گۆشت سەرچاوەی سەرەکی وەرگرتنی ئاسنە، بەڵام گۆشت نوێ بێت نەک ئەو گۆشتە بەستوانەی لە بازاڕەکاندا وەک ھەمبەرگر و خواردنە ئامادەکراوەکان دەفرۆشرێت.


لێرەدا باسی کۆمەڵێک خواردن دەکەین بێجگە لە گۆشت کە ئاسنیان تێدایە و زۆر بەتامن، ئەگەر ھەست دەکەیت ئاسنت کەمە ئەم رووەکانە یارمەتی دەرت دەبن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا، وەک:


کونجی، ماش، سپێناخ، شۆکۆلاتەی ڕەش، نۆک، کەرنەب، تەماتەی وشکراوە بە خۆر، فاسۆلیای سوور، گوڵەبەڕۆژە، سڵق، نیسک، ھەڵوژەی وشک، پەتاتە، زەیتون، پاقلە، فاسۆلیای ڕەش، بەزالیا، تۆوی شەمامە، شیلک، برنجی قاوەیی. 
 


PM:01:27:27/10/2019