هەسەدە پەسەندكردنی رێككەوتنامەی رووسیا و توركیای راگەیاند

لە راگەیەندراوێكدا، هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" پەسەندكردنی رێككەوتنامەی نێوان رووسیا و توركیای راگەیاند.

هەسەدە لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، دوای دانووستانێكی چڕ لەگەڵ رووسیا، قایل بووین بە دەستپێشخارییەكەی رووسیا بۆ وەستاندنی هێرشی توركیا كە لەسەر بنەمای رێككەوتنی سووچی 22ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019 بوو.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە " سوپای سووریا بۆ ناوچە سنوورییەكان دەگەڕێتەوە و داواش لە رووسیا دەكەین پابەند بێت بە بەڵێنەكانی و دەرگای گفتوگۆی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حكوومەتی ناوەندی دیمەشق بكاتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، هەسەدە پابەند دەبێت لەسەر بەرگری كردنی لە خەڵكی ناوچەكە و دەستكەوتەكانی.



PM:03:01:27/10/2019